كۆنتینیۆ لەپێكانەكەی چاك دەبێتەوە

وەرزش

23/05/2019‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە كۆنتینیۆ لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە كۆنیتنیۆ بۆ یاری بەرشەلۆنەو ڤالێنسیا لەیاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەشداری دەكات.

كۆنتینیۆ پێشتر تووشی پێكان بوو، كە دەنگۆی هەبوو بەشداری ئەو یارییەی بەرشەلۆنەو ڤالێنسیا لە 25ی ئەم مانگە ناكات.

هـ ـ ح