ئــەســمــا ئــەســەد لــە نـوێـتـریـن دەركـەوتـنـیـدا (+وێنە)

جیهان

23/05/2019‌ 1977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا، سەردانی ناوەندێكی دروستكردنی قاچی كرد، ئەوەش لەناوچەی "حماە".

ئەو سەردانەی ئەسما ئەسەد بووە نوێترین دەركەوتنی ناوبراو لەدوای سێ‌ مانگ، كە لەو ماوەیە قۆناغی دووەمی چارەسەرییەكانی بۆ نەخۆشییەكەی وەرگرتووە.

ئەسما پێشتر رایگەیاند، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بووەو دوو قۆناغ چارەسەری وەرگرتووەو جەختیكردووەتەوە، كە ئێستا تەندروستی باشترە.

بەپێی ئەو وێنانەی ئەسما تێدا دەركەوتووە، گۆرانكاری لەدەموچاوی دروست بووە، كە لەچاو پێشتر زۆر گۆڕاوە.