ئامارە نایابەكانی میسی.. بەریشەوە گۆڵی زۆری كردووە یان بێ‌ ریش؟

وەرزش

23/05/2019‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، جارێكی تر بەبێ‌ رۆیش دەركەوت، كاتێك لەخولی یانە پاڵەوانەكان لەبەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ دۆڕان.

ئاژانسی sportsی روسی، ئامارێكی ئەو یاریزانەی وەرگرتووە، كە ئەویش ژمارەی گۆڵەكانییەتی بەریش‌و بەبێ‌ رۆیش.

بەپێی ئامارەكە میسی رێژەی گۆڵەكانی بە ریشەوە 0.95 % بووە، ئەوەش دەكاتە (147 گۆڵ لە 154 یاری.

لەبەرانبەردا رێژەی گۆڵكردنی بەبێ‌ ریش 0.85 بووە، ئەوەش دەكاتە (454 گۆڵ بە 532 یاری).

میسی بۆیەكەمجار لەپاڵەوانییەتی كۆبا ئەمریكا لەساڵی 2016 دەركەوت، ئەوەش سەرنجی میدیاكانی بەلای خۆیدا راكێشا.

هـ ـ ح