ئەستێرەیەكی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی پێكان دەبێت

وەرزش

23/05/2019‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دێگۆ كۆستای ئیسپانی‌و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی پێكان بوو.

دێگۆ كۆستای ئیسپانی لەیاری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو یانەی بیتاری ئیسرائیلی تووشی پێكان بووە، كە یارییەكی وردی نێوان هەردوو یانە بووە.

لەیارییەكەدا كۆستا لەدەقیقەی 22 تووشی پێكان بووە، كە پێكانەكەشی لە پاژنەی چەپی قاچی بووەو بەو هۆیەوە یارییەكەی بۆ تەواو نەكراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە