شارپرێس:
پیاوێكی ئوسترالی پارچەیەك ئاڵتوونی دۆزیوەتەوە، كە كێشەكەی 1.4 كیلۆگرامە، ئەوەش بەپێی هەواڵی رۆژنامەی Daily Mailی بەریتانی.
ناوی پیاوەكە نەزانراوە ئیشی ئەوەیە، كە بەدوای ئاڵتووندا دەگەڕێتو لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا، ئەو پارچە ئاڵتوونەی دۆزیوەتەوە.
پیاوەكە لەناوچەی جولدفیلدز-ئیسبیرانس ئەو ئاڵتوونەی دۆزیوەتەوە، كە بۆ دۆزینەوەكەشی ئامێری ئاشكراكردنی مادە كانزاییەكانی بەكارهێناوە.
ئەو پارچە ئاڵتوونە نرخەكەی دەكاتە 0.688 دۆلاری ئوسترالی، كە ئەوەش نرخێكی باشە بۆ ئەو پیاوە، كە لەدۆزینەوەكەیدا دەستی دەكەوێت.
هـ ـ ح