جۆنی دیب ئەمبەر هێرد بە بەكارهێنانی توندوتیژی تۆمەتبار دەكات

هەمەڕەنگ

23/05/2019‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی هۆلیوود "جۆنی دیب" خاوسەرەكەی پێشووی ئەمبەر هێردی بە بەكارهێنانی توندوتیژی تۆمەتباركرد.

جۆنی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەوكاتەی هاوسەربوون لەماڵەوە ئەمبەر توندوتیژی بەرانبەر بەكارهێناوەو لێی داوە.

هەروەها ئەو هونەرمەندە رایگەیاندووە، كە چەندین جار بەهۆی لێدانەكانی هاوسەرەكەی پێشووی تووشی برینداری‌و ئازاری زۆر بووە.

لەبەرانبەر ئەو توندوتیژییانە ژنە هونەرمەندە ئەمریكییەكە داوای یاسایی لەسەر ئەمبەر تۆمەتباركردووەو داوای قەرەبووی 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

هـ ـ ح