دزە بـە نـوێـتـریـن وێـنـەی ئـۆتـۆمـبـیـلـی "بـیـنـتـلـی" دەكـرێـت

جیهان

23/05/2019‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیزاینەرانی ئیسپانیا، لەدەزگای " Bengala Automotive " دیزاینیان بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی "بینتلی" كردووەو دزە بەچەند وێنەیەكی كراوە.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی "2 Bentayga " بە "تانكی بینتلی " ناودەبرێت، كە كۆمپانیای " Bentley Bentayga " بەرهەمی دەهێنێت‌و تەنیا 15 دانەی لێدروست دەكرێت.

نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی " Bentley Bentayga " لەقەبارەی ڤانەو دیزاین‌و تایبەتمەندییەكەی لەجۆری " Continental GT" ، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری ورد لەبارەوە ئاشكرابووبێت.

هـ ـ ح