"هونر" نمایش بەنوێترین مۆبایلی زیرەكی دەكات (+وێنە)

هەمەڕەنگ

23/05/2019‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای "هونر"ی سەر بەكۆمپانیای هواوی چینی، نوێترین مۆبایلی نمایشكرد، كە دوو جۆری هەیە ئەوانیش مۆبایلەكانی "هونر 20" و "هونر 20 برۆ"ن.

مۆبایلەكان خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزن‌و بە سیستەمی ئەندرۆید كاردەكەن‌و شاشەی جۆری "هونر 20" قەبایەكەی 6,26 بۆسەو دیقەی (2340x 1080) پێكسڵە.

هەروەها كامێرای پێشەوەی 32 میگاپێكسڵەو كامێرای دواوەی (48 و12 و16 و12) میگاپێكسڵەو باترییەكەشی توانای 3750 میللی ئەمپێرە، نرخەكەی 499 یۆرۆیە.

هەروەها مۆبایلی "هونر 20 برۆ" شاشەكەی 6,26 بۆسەو دیقەی (2340x 1080) پێكسڵەو كامێرای پێشەوەی 32 میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی (48 و12 و16 و12) میگاپێكسڵەو باترییەكەی 4000 میللی ئەمپێرەو نرخەكەی 599 یۆرۆیە.

هـ ـ ح