سەرەڕای كێشەكانی هواوی.. فەرەنسا سیستەمی "G5" لە 2020 دەخاتە كار

جیهان

23/05/2019‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رێكخراوی پەیوەندییەكانی فەرەنسیا، دەسەڵاتی پاریس ساڵی 2020 سیستەمی ئینتەرنێتی "G5" دەخاتە كار.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا لەنێوان ئەمریكاو چین كێشە هەیەو ئەوەش بووەتە گرفت لەبەردەم كۆمپانیای هواوی، كە بەرهەمهێنەری ئەو سیستەمە نوێیەیە.

سەرۆكی ئاژانسی "Arcep"ی فەرەنسی بۆ پەیوەندییەكان، سیباستیان سوریانو رایگەیاندووە، بەلای ئەوانەوە ئەو كێشانە گرنگ نییە، بۆیە لەو وادەی دیاریانكردووە، سیستەمەكە دەخەنە كار.

سیستەمی ئینتەرنێتی (G5) بەهێزترین سیستەمی ئینتەرنێتییەو وڵاتان ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكەن بیخەنە كار.

هـ ـ ح