درێژترین تەمەن.. پیاوێك دوای ٨١ ساڵ لە ژیانی هاوسەری كۆچی دوایی كرد

هەمەڕەنگ

23/05/2019‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژاپۆن پیاوێكی بەتەمەن، كە ٨١ ساڵی تەمەنی لە قەفەسی ژیانی ژن و مێردایەتیدا بەسەر برد كۆچی دوایی كرد .

ئاژانسی كیوۆدۆی ژاپۆنی باسی لەوە كردووە، كە ماساو ماتسو مۆتۆی  تەمەن ١٠٨ ساڵ ، بەهۆی دڵوەستانەوە گیانی لەدەستداوە.

ماساو لەگەڵ هاوسەرەكەی مایاكوی تەمەن ( ١٠١ ساڵ) ، نزیكەی ٨١ ساڵ و ٢٠١ رۆژ  وەك هاوسەر بەیەكەوە ژیان ، هەروەك ٥ كچ و ١٣ كوڕ و ٢٥ نەوەیان هەبوو .

هەردوو هاوسەر لە ساڵی ٢٠١٨  لەلایەن كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان وەك بەتەمەنترین هاوسەر دیاریكران ، بەوەش تەنیا بە ٥٧ رۆژ زیاتر بەسەر ڕكابەرە نەرویجییەكانیان كارلا و گۆردرین سەركەوتن .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی