شارپرێس:
رۆبەرت سمیس ملیاردێری ئەمەریكی لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا بەرانبەر بە خوێندكارە دەرچووەكانی زانكۆ، بەڵینیدا سەرجەم قەرزە كەڵەكەبووەكانیان بۆ بداتەوە.
كەناڵی CNN ی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە كە پیاوی خاوەنكاری ئەمەریكی رۆبەرت سمیس لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكدا بۆ خوێندكارە دەرچووەكانی كۆلێژی Morehouse لە شاری ئەتڵانتا لە ویلایەتی ڤێرجینیا ، لەپڕ بەڵێنی ئەوەیداوە كە سندووقێكی خێرخوازی دابنێت بۆ دانەوەی قەرزی كەڵەكەبووی ساڵی رابردووی سەرجەم خوێندكاران .
هەرچەندە نازانرێت كۆی ئەو قەرزە چەندە كە لەسەر خوێندكاران كەڵەكە بووە ، بەڵام گومان دەكرێت دەیان ملیۆن دۆلار بێت .
لای خۆشییەوە دیڤید تۆماس ئەو دیارییەی ملیاردێرەكەی بە "ئازادكەر" وەسف كردووە و گوتوویەتی " كاتێك دەبێت قەرزەكان بدرێنەوە و لەتواناشدا نییە ، بەڵام ئەم دیارییە ئازادی هەنگاونان بەرەو ئامانجەكەیان و خەونەكانیان پێدەبەخشێت ".
ئەم موژدەیە خوێندكارانی دڵخۆش كرد و گوتیان ئەوە بەخشندەییەكە ، بەجۆرێك هەرگیز لەمەوپێش سەخاوەتمەندی لەو جۆرەیان نەدیوە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی