پەیوەندی لەنێوان جۆری خۆراك و شێرپەنجەی مەمك هەیە

sharpress.net

298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/05/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە، پەیوەندی هەیە لەنێوان تووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك و جۆری ئەو خۆراكەی ئافرەتان دەیخۆن ، بەجۆرێك ئەو خانمانەی خواردنی كەم چەوری دەخۆن و بڕێكی زۆرتر لە میوە و سەوزە دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بەو جۆرە شێرپەنجەیە كەمترە.

لێكۆڵینەوەكە لەساڵی ١٩٩٣ وە دەستی پێكردووە و ئەو ژنانەی گرتۆتەوە كە لە تەمەنی پەنجا ساڵی و شەست ساڵی و حەفتا ساڵیدا بوون .

لەماوەی لێكۆڵینەوەكەدا راهێنان لەسەر ٢٠ هەزار ژن كراوە بەوەی بەلایەنی كەم بۆماوەی ٨ ساڵ ژەمە خۆراكییەكانیان بگۆڕن .

جگە لەوە داوا لەو ژنانە كراوە كە بڕێكی زۆرتر سەوزە و میوە و دانەویڵە بخۆن .

لەبەرانبەردا گرووپێكی تر كە لە ٣٠ هەزار ژن پێكهاتبوو لەسەر هەمان سیستەمی خۆراكی ئاسایی خۆیان بەردەوام بوون .

لە لێكۆڵینەوەكەدا چەند ژنێك لەهەردو گرووپەكەدا تووشی شێرپەنجەی مەمك بوون ، بەڵام ئەوانەی سیستەمی خۆراكییان گۆڕیبوو بەڕێژەی ٢١% كەمتر ئەگەری مردنیان هەبوو .

ئەوە جگە لەوەی ئەوانەی سیستەمی خۆراكییان گۆڕیوە ، كێشیان زیاتر دابەزیوە.

لێكۆڵینەوە تازەكە ئەوەی دەرخستووە كە تەنیا كەمكردنەوەی چەوری لە ژەمە خۆراكییەكانتدا ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved