دۆناڵد ترامپ ژنێك دەكاتە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمریكا

جیهان

23/05/2019‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا باربرا باریتی كاندید كردووە، بۆ ئەوەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی وەربگرێت.

باربرا ژنەو پێشتر كاری باڵوێزی‌و پارێزەری‌و دواتر فڕۆكەوانی كردووە، كە لەو بوارە خاوەنی توانایەكی بەرزە، بۆیە ترامپ كاندیدی كردووە.

ترامپ لەمیانی تویتێك لەئەژماری تایبەتی خۆی ئەو كچەی كاندید كردووەو رایگەیاندووە، دڵنیام ئەوە كەسێكی باشە بۆ ئەو پۆستە.

باربرا تەمەنی 68 ساڵەو لە فیلەندا باڵوێزی ئەمریكا بووە لەساڵەكانی 2008 و 2009، دواتر لە رێگەی "~یروسبایس كوربوریشن چووەتە بواری فڕۆكەوانی‌و تا ساڵی 2017 راهێنانی كردووە.

هـ ـ ح