حەكیم هۆشداری دەدات.. عێراق یەكەم زیانمەندی شەڕی ئەمریكا ئێران دەبێت

عیراق

23/05/2019‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی "الإصلاح والإعمار" هۆشداریدا، بەوەی عێراق گەورەترین ‌و زیادمەندترین وڵاتی ناوچەكە لەشەڕی ئێران ئەمریكا دەبێت.

عەمار حەكیم لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەگەر شەڕی نێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكە رووبدات، زۆربەی زیانەكەی بۆ سەر عێراق دەبێت، كە ئەوەش مەترسی گەورە دروست دەكات.

سەرۆكی هاوپەیمانییەكەی عێراق راشیگەیاند، دەبێت عێراق رۆڵێكی باش لەو كێشانە بگێڕێت، بۆ ئەوەی وەك نێوەندگرێك كار بكات‌و هەوڵی ئاسایكردنەوەی دۆخەكە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمیانی چڕبوونەوەی كێشەكانی ئێران‌و ئەمریكا لەناوچەكە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، شاند دەنێرێتە واشنتۆن‌و تارانیش بۆ نێوەنگیری نێوان هەردوو وڵات.

هـ ـ ح