لەجەنگی ئێراندا زیانی گەورە بەر ئەمەریكا دەكەوێت

جیهان

23/05/2019‌ 3840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
شرۆڤەكاران پێیان وایە ئەگەر بێت و جەنگ لەنێوان ئێران و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵبگیرسێت ، ئەوە ئەمریكا زیانی گەورەی بەردەكەوێت .

ئەو  شارەزایانە دەشڵێن: لەسەرەتای جەنگدا سەدان كوژراو و بریندار لەڕیزەكانی سوپای ئەمەریكا دەكەوێتەوە.

ئەو شارەزایانە هەڵسەنگاندنەكانیان لەسەر  بنەمای ئەو چەك و چۆڵانە بنیاد ناوە، كە ئێران خاوەنییەتی و لەڕێگایەوە دەتوانێت گورزی پێ لەبنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بوەشێنێت .
 
لەو بارەوە پێگەی " ئەفیا برۆ"  پێیوایە هەر وەڵامێكی ئێران بۆ هەر هیرشێكی دەستپیشخەرانەی واشنتۆن بۆسەر تاران دەبێتە هۆی تەفر و توناكردنی زۆربەی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لەناوچەكە .

كۆستانتین سیفكۆف شارەزای سەربازی رووسی دەڵێت: ئێران چەكی ئەوتۆی هەیە كە زیانی گەورەی پێ لە سوپای ئەمەریكا بدات .

ئەو شارەزا ڕووسییە دەشڵێت: هێزە سەربازییەكانی ئێران لەتوانایاندایەهێرشی مووشەكی بكەنە سەر هێزە نەیارەكان و ١٠% بۆ ١٥% ی ئەو فرۆكانە تێك و پ]ێك بشكێنن كە لە فرۆكەخانەكان راگیراون .

بەپێی هەندێك سەرچاوەی میدیایی واشنتۆن پلانی ئەوەی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران هیزی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ناوچەكە بكات .

ئاژنسی ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویكردەوە، واشنتۆن خەریكی ئامادەكارییە بۆ رەوانەكردنی ١٠ هەزار سەربازی تر بۆ  ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی