ئەمریكا بیر لەناردنی ٥ هەزار سەربازی تر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكاتەوە

جیهان

23/05/2019‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو بەرپرسی باڵا باسیان لەوە كردووە، كە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هەڵسەنگاندن بۆ ناردنی ٥ هەزار سەربازی تر  دەكات بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست .

پێشتر وەزیری بەرگری ئەمەریكا پاتریك شاناهان رایگەیاندبوو، ئەو جوڵە سەربازییەی كەنداو بۆ چاوترسێنكردنی ئێرانە نەوەك پەلاماردانی .

شاناهان لەلێدوانێكیدا دوای ئامادەبوونی لە دانیشتنی گوێگرتن بۆ ئاگاداركردنەوەی ئەندامانی كۆنگرێس لەسەر ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی پاڵی بە پنتاگۆنەوە ناوە هێزی گورزوەشێنی سەربازی ڕەوانەی كەنداو بكات گوتی "واشنتۆن لەوڕێگایەوە چەند هێرشێكی پلان بۆداڕێژراوی پووچەڵكردەوە كە دژی سەربازە ئەمەریكاییەكان دانرابوو، ئەوەش لەڕەێگای نمایشكردنی هێزی سوپای ئەمەریكاوە".

شاناهان باسی لەوە كردووە، كە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە زانیاری بەڵگەداری لەسەر هەڕەشەی سەد لەسەدی ئێران دژ بە هێزە ئەمەریكییەكان لەكەنداو پێشكەش كردووە.

وەزیری بەرگری ئەمەریكا بەوەكالەت رایگەیاندووە، ئامانجی مۆڵدانی ئەو هەموو هێزە سەربازییە لە ناوچەكە بۆ چاوترساندنی ئێرانە  نەوەك جەنگ ، لەو قۆناغەدا زیاتر تەركیزمان لەسەر ئەوەیە ڕێ لە خراپ هەڵسەنگانی ئێران بگرین .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی