شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، دوای نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تۆنی كروس-ی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید، هیچ هیوایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردنی پۆڵ پۆگبا به‌یانه مه‌دریدییه‌كه‌وه نه‌ماوه.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، به‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تۆنی كروس، ده‌ركه‌وت ڕیاڵ مه‌درید پۆگبای ناوێت، هه‌ربۆیه ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه بێهیوا بووه له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕیاڵ مه‌دریده‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی به‌لجیكی، كریستیان ئیریكسنی یاریزانی تۆتنهامی كردوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی.
ڕ . ج