واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراكرا

sharpress.net

397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/05/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ:"هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ و ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بووه‌، ئاماده‌كاریى سیاسى و یاسایى، ڕێكاره یاسایییەکان له‌ كاتى خۆیاندا جێبەجێ دەکرێن. ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى بانگهێشتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانین كه‌ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى ده‌كات، بۆیه‌ به ‌دڵنیایییه‌وه‌ له ‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوودا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆ بوونه‌وه‌ بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دەکرێت، بانگهێشتى ئه‌ندامان ده‌كرێت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هەڵدەبژێردرێت".

ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت:"هیچ به‌ربه‌ستێكى یاسایى و سیاسى نابینین و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واو بووه‌ و پرۆسه‌كه‌ به‌پێى یاساى به‌ركار بەڕێوە دەچێت و به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ده‌نگ دەدرێت بە ئه‌و كاندیدانه‌ى مه‌رجه‌كانیان هەیە و له‌ چوارچێوه‌ى یاسا و ئاماده‌كارییه‌كاندا ڕێكاره‌كان ده‌گیرێنه‌ به‌ر و پرۆسەکە له ‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه ‌ده‌چێت ".

سه‌رۆك فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "نێچیرڤان بارزانى، كاندیدى ئه‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنمان كردووه‌، پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و پێكهاته‌كانى توركمان و مه‌سیحى و ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ ڕێككه‌وتنمان هه‌یه‌ له‌ پێكهێنانى حكوومه‌ت و تێگه‌یشتنمان هه‌یه‌ كاندیدى هه‌موومانه‌ و زۆریش له‌و لایه‌نانه‌ خۆیان ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌ڵێ كاندیدى ئه‌وانه‌ و به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش بێت سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زیاتر له‌ 90 ده‌نگى په‌رله‌مانتاران بەدەست دێنێت".

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved