شارپرێس:
له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوا له‌سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌نگاوی كرداریی به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی سوریا بگرێته‌به‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریایان له‌ده‌سه‌ڵات په‌سه‌ندكردووه، به‌ڵام له‌هه‌نگاوێكی نوێ و چاوه‌ڕواننه‌كراودا به‌واژۆی 400 ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، داوا له‌دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كراوه هه‌نگاوی سه‌ربازیی‌و سیاسی دژ به‌ڕژێمی سوریا بگرێته‌به‌ر.
كۆنگرێسمانه‌كان كه له‌دیموكرات و كۆمارییه‌كان پێكهاتوون ده‌ڵێن، داوای وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌ڕژێمه‌كه‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت.
له‌نامه‌كه‌دا به‌ده‌ر له‌ڕژێمی سوریا، داواكراوه تره‌مپ هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران و حزبوڵای لوبنانی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی دووه‌م كه بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئیسرائیل‌و كۆنگرێسمانه‌كان ده‌ڵێن، ئێستا حزبوڵا خاوه‌نی 100 هه‌زار موشه‌كی به‌هێز و ورده له‌پێكانی ئامانجه‌كان، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاینده‌ی ئیسرائیل.
ڕ . ج