نێچیرڤان بارزانى بریارى گواستنەوەى ژمارەیەک فەرمانبەرى سەرکایەتى هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە

کوردستان

23/05/2019‌ 570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڕیاری گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی پشكی یەكێتی لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ  سەر وەزارەتەکان هەڵوەشاندەوە.


میدیاکانى یەکێتى بڵاویانکردەوە،ئەمڕۆ 23-5- 2019 ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوەشایەوەو بڕیاردرا ئەو فەرمانبەرانە لەشوێنی‌ خۆیان بمێننەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە سەرجەم فەرمانبەرەكان ئاگاداركراونەتەوە كە لە هەفتەی داهاتووەوە لە شوێنی پێشووتریان دەوام دەكەن.

 

رۆژی 12 ئەم مانگە بە نووسراوێكی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (319) ، 28 فەرمانبەر كە لەپشكی یەكێتی بوون راژەكانیان گواستراوەتەوە سەر وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمەش كاردانەوەیەكی یەکێتى بەدواى خۆیدا هێنا.

س.هـ