شارپرێس:
وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا هۆشداریدا بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
بەوەی چیتر تەنگ بە ئێران هەڵنەچنێت و
بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ پاڵی پێوەنەنێت ، لەبەر ئەوە ئەوە ئاکامی
کارەساتباری دەبێت .
ماریا زاخارۆفا وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وادیارە واشنتۆن بەئەنقەست لەڕێگای
گەمارۆکان و گوشاری سەربازی و گوتاری دوژمنکارانە دژ بە ئێران دەیەوێت وا لە تاران
بکات پەنا بەرێتە سەر ڕێوشوێنی تۆڵسەندنەوە ، هەروەک هۆکارێکیشە بۆ روودانی
بەریەککەوتنی راستەوخۆ ، کە ئەوەش سیاسەتێکی
زۆر مەترسیدارە .
وتەبێژی
سەرۆکایەتی رووسیا ئاماژەى بەوەشکرد، واشنتۆن لەڕێگای ناردنی کەشتی فرۆکەهەڵگر و فرۆکەی مووشەکهاوێژەوە بۆ ناوچەی کەنداوی فارسی
دەیەوێت رەوشەکە ئاڵۆزتر بکات ، ئەوە جگە لەوەی لێدوانی دوژمنکارانە و تۆمەتی
بێبنەما ئاراستەی ئێران دەکەن وەک ئەوەی ئێران هەندێ چالاکی تێکدەرانەی لەناوچەکە
کردبێت .
لەدرێژەی
قسەکانیدا زاخارۆفا رونیکردوە، مۆسکۆ ئامۆژگاری واشنتۆن دەکات کە بیر لە ئاکامە
چاوەروانکراوەکانی هەڵسوکەوتە دوژمنکارەکانی دژ بە ئێران بکاتەوە ".
و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی