وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى چەند پرسێکەوە سەردانى عێراق دەکات

عیراق

23/05/2019‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەمەبەستى تاووتوێکردنی چەند پرسێک و پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات.


ئاژانسی ھەواڵی فارس بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە  محەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق تاووتوێ دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی بەغداد و تاران  دەکات.


    
ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران سەرى هەڵداوەو لەو نێوەندەشدا عێراق لە هەوڵى نێوەندگیرى ئەو دوو وڵاتەدایە.

س.هـ