روسیا: ئەمریکا بەدواى بەهانەیەکدا دەگەڕێت لەئێران بدات

جیهان

23/05/2019‌ 1318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەناردنی بۆمبهاوێژەکان بۆ کەنداو، دەیەوێت ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی ئێران ببێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسپۆتینگی ڕوسی ماریا زاخارۆفا وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، کە واشنتۆن وادەکات ئێران تۆڵە بکاتەوە و هەوڵیش دەدات تا هۆکارێک بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕاستەخۆ لەگەڵ ئێراندا بدۆزێتەوە.

زاخارۆفا وتیشی، ویلایەتەیەکگرتووەکان بەناردنی فڕۆکە وبۆمبهاوێژەکان بۆ کەنداو، بەتاوانی بێبنەماو پشتڕاستنەکراوە لەدژی ئێران بەدوی پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانە.

وتەبێژی فەرمیی وەزارەی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا هەروەها بەسزادان و فشاری سەربازیانەوکاردانەوە توندەکانی لەبەرانبەر ئێران دەیەوێت ئێران هەوڵی تۆڵەسەندنەوە بدات، تابیانوویەک بۆڕوبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم وڵاتەی بەدوادا بێت، کەدواجار ئەم هەوڵە مەترسیدارەی ئەمریکا ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات و ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانیش بەیەکجاری لەنێو دەبات.

پەیوەندییەکانی واشنتۆن وئەمریکا پاش بڕیاڕو هەڕەشەکردنی  ئێران لەدەرچوونی لەڕێکەونی ئەتۆمی ومۆڵەتدانی60ڕۆژە بۆ پابەندبوونی وڵاتان لە بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتنە، ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.

و.یاسین نادر