فۆرمینۆ دەگەڕێتەوە

وەرزش

24/05/2019‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆبەرتۆ فۆرمینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ راهێنانە بەكۆمەڵەكان.

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری لیڤەرپوڵ رایگەیاندووە، كە فۆرمینیۆ لەدۆخێ:ی باشدایەو لەپێكانەكەی بەتەواوی چاكبووەتەوە.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە راشیگەیاندووە، بە باشی راهێنانەكانی ئەنجامداوەو ئەو یاریزانە بەرازیلییە ئێستا بۆ یاریكردن ئامادەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو فۆرمینیۆ تووشی پێكان بوو بەو هۆیەشەوە لەچەند یارییەك بەشداری نەكرد، كە ئێستا بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان ئامادەیە.

هـ ـ ح