مانچستەر سیتی رۆشتنی گواردیۆلا رەتدەكرێتەوە

وەرزش

24/05/2019‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلبرتۆ گالاسی پارێزەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە راهێنەری یانەكەیان پیپ گواردیۆلا ریزی یانەكە جێبهێڵێت.

گالاسی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ ئەوەی پیپ گواردیۆلا ریزی یانەی مانچستەر جێبهێڵێت.

ئەو پارێزەرە ئەوەشی راگەیاند، پیپ گواردیۆلا بەگرێبەستەكەیەوە پابەند دەبێت‌و خۆشی پێی خۆی نییە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكرێتەوە.

رۆژی پێنج شەممە چەند دەنگۆیەك بڵاوكرایەوە، كە گوایە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی گرێبەستێكی چوار ساڵەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس واژووكردووەو لەهاوینی داهاتوو لەو یانەیە دەكات.

هـ ـ ح