شارپرێس:
دوو هاوسەر لە شاری غەرناتەی ئیسپانیا دوای دوو ساڵ ئینجا بۆیان دەركەوتووە، كە پوورە هەنگێك لە كەلێنێكی دیواری ژووری نووستنەكەیاندایە .
رۆژنامەی ناوخۆیی "20 minutos" باسی لەوە كردووە، كە ئەو دوو هاوسەرە بۆ ماوەی دووساڵ بەدەست ویزەویزێكی شاراوەوە گیریان خواردبوو .
هەروەك دوو هاوسەرەكە زۆربەی جار نیوەی شەو بەهۆی ئەو دەنگە شاراوەوە لەخەو هەڵدەستان و نەیاندەتوانی بخەونەوە .
دوای ئەوەی دوو هاوسەرەكە چیتر بەرگەیان نەگرتووە بۆیە بەناجاری بانگی هەنگەوانێكیان كردووە تا سەرێكی ژوورەكە بكات ، كە سەیر دەكات كونێك لەدیواری ژووری نووستنەكەدا هەیە و پرە لە مێشەنگوین .
هەنگەوانەكە دەڵێت: لە ژوورەكەدا پوورەیەكی گەرەی هەنگی تێدایە ، بەڵام نازانم چۆن توانیویانە لەناو ئەو گیزەگیزەدا بۆماوەی دوو ساڵ بەرگە بگرن .
لەلایەكی تر سێرگیۆ غێرێرۆ پسپۆڕ لە گوستنەوەی شانەكانی هەنگ باسی لەوە كردووە، كە هەنگەكان كاتێك پلەی گەرما بەرزبووەتەوە بەدەنگی بەرز دەستیان بە ویزەویزكردن كردووە ، هەروەك بەهۆی ئەوەی دەوروبەری ماڵەكەش پڕە لە گوڵ و گوڵزار بۆیە زۆریش زیادیان كردووە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی