شارپرێس:
هەموو ئەو كۆمپانیایانەی ئۆتۆمبیلی بێشۆفێر بەرهەم دەهێنن دەڵێن مەرجە "شۆفێرە مرۆڤەكە" دەستی لەسەر سوكانەكە بێت تاوەكو بەردەوام بێت لە كۆنترۆڵكردنی رێگاكە ، بەڵام وادیارە كۆمپانیای نیسان چارەسەرێكی بۆ ئەوە دۆزیوەتەوە.
لەئێستادا سیستەمیكی نوێی " ProPilot "ی سەر بە كۆمپانیای نیسان دەركەوتووە ، هەرچەندە نەوەی یەكەمی ساڵی ٢٠١٦ خرایە روو، ٣٥٠ هەزار ئۆتۆمبیلی لێبەرهەمهێنرا .
تیساوا ئیدزیما سەرۆكی ئیدارەی سیستەمی شۆفیری زیرەكی كۆمپانیای نیسان رایگەیاند، نەوەی دووەمی ئەو ئۆتۆمبیلانە وەك یەكەم سیستەم لەجیهاندا كۆمەڵێك تەكنەلۆژیای تێدا بەكارهێنراوە كە پێیدەگوترێت "Hands free" ، دەستە ئازادەكان.
سیستەمەكە جگە لە بەرنامەكانی ProPilot 2.0 " 5 و چەندین رادار و ١٢ هەستپێكەر و سیستەمی رێڕۆیشتنی خاوەن نەخشەی سێرەهەندی تێدایە .
لە سیستەمی " ProPilot 2.0 "، پێویست ناكات شۆفێرەكە دەستی بخاتە سەر سوكانەكە ، بەڵكو سیستەمە بۆخۆی كار دەكات ، تەنیا لەو رێگایانەش كار دەكات كە لە سیستەمەكانی ڕیرۆیشتندا تۆمار كراون ، بەجۆریك كامێرایەك بەردەوام چاودێری چاوی شۆفێرەكە دەكات كە دەبێت چاوەكانی بەشێوەیەكی بەردەوام لەسەر ڕێگاكە بێت .
رۆژنامەی "Automative News " بڵاویكردەوە كۆمپانیای نیسان خواستی ئەوەی هەیە ئەو سیستەمە بخاتە ناو ٢٠ مۆدێلی ئۆتۆمبیلەكانی لە ٢٠ بازاڕی جیهانیدا .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی