شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی بەریتانیا یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی لەیاریزانێكی تۆتنهام گرتووەو دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بیكرێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەرشەلۆنە لەئێستادا لەقۆناغی چاودێری یاریزانی ئیسپانیو یانەی تۆتنهام فرناندۆ لۆرینتی گرتووە.
ئەو یاریزانە لەهێڵی هێرشبەری یاری دەكاتو یانە كەتەلۆنییەكە لەهاوینی داهاتوو بكرێت، تا هێڵی هێرشبەری پێ بەهێز بكات.
رۆژنامە بەریتامییەكە بڵاویشیكردەوە، كە لۆرینتی نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ تۆتنهام نوێبكاتەوەو هاوینی داهاتوو روو لەیانەیەكی تر بكات، ئەوەش ئەركی بەرشەلۆنە ئاسان دەكات بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.
ئەمە لەكاتێكدایە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هێرشبەرێك بكرێت بۆ ئەوەی لەوەرزی نوێ وەك شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و یاریزانە یانە كەتەلۆنییەكە یاری پێبكات.
هـ ـ ح