یۆڤانتۆس كێ‌ دەكاتە شوێنگرەوەی ئەلێگری؟

وەرزش

24/05/2019‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا باس لەوە دەكەن، كە یانەی یۆڤانتۆس لەنێوان دوو راهێنەر یەكێك هەڵدەبژێرێت بۆ شوێنگرەوەی ماسیملیانۆ ئەلێگری ئیتالی.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ" بڵاویكردەوە، كە یۆڤانتۆس دەیەوێت لەنێوان ماوریسیۆ پۆكیتینۆی راهێنەری تۆتنهام‌و ماوریسیۆ ساری راهێنەری چیڵسی یەكێكیان هەڵبژێرێت.

پێگەككە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو دەنگۆیانەی باس لەرۆشتنی گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مان سیتی ئینگلیزی دەكەن بۆ یۆڤانتۆس راستنییەو یانەی خانمە پیرەكە لەو بارەوە هیچ گفتوگۆیەكی نەكردووە.

هەروەها ئەو پێگەیە ئاشكرایكردووە، كە فابیۆ باراتیسی بەرێوەبەری هونەری یانەی یۆڤانتۆس رۆژی چوار شەممەی رابردوو پەیوەندی بەساری كردووەو هەمان رۆژ پەیوەندی بە پۆكۆتینیۆش كردووە.

هـ ـ ح