نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی هەفتانەی تۆماردەكات

جیهان

24/05/2019‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهانە، بەشێوەیەك لەماوەی هەفتەیەكدا گەورەترین دابەزینی ساڵی 2019ی تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 3.23 دۆلار بەرێژەی 4.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 3.51 دۆلار بەرێژەی 5.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا لەماوەی هەفتەی رابردوو هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح