ناوەڕۆكی هۆشدارییە نوێیەكەی ئەمریكا بۆ بەرپرسانی عێراق

عیراق

24/05/2019‌ 1908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراق، ئامانجی سەردانی ئەم دواییەی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا مارشال بیلینگسلی بۆ بەغدا ئاشكراكرد، كە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبوونەوەی كرد.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو وەزیرە ئەمریكییە لەسەردانەكەی بۆ بەغدا هۆشداری داوە بە بەرپرسانی عێراق، كە چیتر نابێت ئاسانكاری بۆ لایەنی ئێرانی بكەن، بۆ ئەوەی گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران سووك بكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، مارشال لەسەردانەكەی ناوی ئەو بانكانەی بەلیستێك داوەتە بەرپرسانی عێراقی، كە ئاسمانكاری بۆ ئێران دەكەن، بەتایبەتی لەدابینكردنی دۆلاری پێویست بۆ تاران.

رۆژی دوو شەممەی رابردوو جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان‌و فوئاد حوسێن وەزیری دارایی كۆبوونەوەی كرد.

هـ ـ ح