ئەو فڕۆكەی ئێران بەناوی "شەبەح" دروستی كردووە نافڕێت

جیهان

24/05/2019‌ 6977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمەریكا جەنگێكی بانگەشەیەیی دەربارەی بە ئامانجگرتنی چەكی ئێرانی بەرپا كردووە، بەتایبەتی ئەو چەكلنەی ئێران پەرەی پێداوە، لەم چوارچێوەیەدا ماڵپەڕێكی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە فرۆكەی شەڕكەری شەبەح قاهر 313 دەڵێت: ئەو فرۆكەیە یارییكەو هەرگیز نافڕێت.

تیمێكی پەیوەندی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ژمارەیەك فرۆكەی هەلیكۆپتەرو تیژڕەوی خستە روو بەوەی چەكی نوێی لۆكاڵین، دەربارەی ئەو فرۆكە تیژڕەوەی، كە بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئێران حەسەن رۆحانی خرایە روو رایگەیاند، ئەوە تەنیا فرۆكەیەكی ئەمەریكی جۆری ئێف-5 ە، هەرچی فرۆكەی شەبەحی ئێرانییە، كە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2013 دا دەركەوت، ئەوە یاریەو هەرگیز نافڕێت.

تیمەكەی پەیوەندی لە وەزارەت ئەسڵی فرۆكە ئێرانییەكانی خستە روو، ئەوەشیان دووپاتكردەوە یەكێك لەوانە ئەمەریكین لەجۆری كوبرا و ئەوی تریان كەنەدییە.

پێش ئەوەش، ماڵپەرەكە وێنەی كۆسیستەمێكی بەرگری دژە رۆكێت و فرۆكەی بێ فرۆكەوان خستە روو، كە تاران دەربارەیان رایگەیاندبوو لەناخۆدا دروست كراون، بەڵام ئەمەریكیەكان ئەوەیان دووپاتكردەوە كۆسیستەمی سكای گواردە و كۆمپانیایەكی نەمساوی دروستی دەكات.

بەو شێوەیە و بە خستە رووی ئەو دوو ڤیدۆییە ئەمەریكییەكان دەیانەوێ نەیارەكانیان بێ بەش بكەن لە پیشەسازی سەربازی كە شانازی پێوە دەكەن، ئێستا تۆپەكە لە یاریگای ئێراندایە، بزانین ئێران لەبارەیەوە چی دەڵێن ئەگەر بڕیاری وەلامدانەوەی ئەم بانگەشەیە بدەنەوە كە پێدەچێ رێكخراو بەبرنامە بێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەل ئاڵۆیەكانی كەنداو و ناردنی هێزی هێرش بەر و بەرپێگرتنی هەژمون و هەرەشەی ئێران.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا