کێشەى جوتیارەکانى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم چارەسەر دەکرێت

کوردستان

24/05/2019‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى خانەقین و دوبزو گوندەکانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە"دوای ئەوەی هێرشێکی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین و دوبزو گوندەکانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدرا، لیژنەکەمان لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بەزوویی هاتینە سەر خەت و لێکۆڵینەوەمان لەم هەنگاوە مەترسیدارە کرد".

 لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوە" بەهیمەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی کەهەر زوو بەدەنگییانەوە هات و بەدانیشتنی لیژنەکەمان لەگەڵ جووتیارانی ئەو گوندانەو بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێک ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە کاری دروێنەی خۆیان بکەن.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێمە وەک چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ کە ئەم کێشەیە بەزوویی چارەسەر بکەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەکانیان بپارێزرێن. 

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان سوپاسی فراکسێۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی به‌غداد کردوە کەهاوکاری باشیپان بوون بەدەم داوای لیژنەکەیانەوە چووە.
س.هـ