شارپرێس:
ڕێكخراوه‌ى بازنه‌ى زانيارييه‌كانى ويكيپيديا داوايه‌كى دادوه‌رى دژ به حكومه‌تى توركيا له دادگاى مافه‌كانى مرۆڤى ئه‌وروپى تۆمار كردووه.
له كاتێكدا حكومه‌تى توركيا ئاستى چاودێرى به‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێته‌وه
زياتر كردووه، زۆر پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى هه‌واڵى و ناهه‌واڵى داپۆشيوون و قه‌ده‌غه‌ى
كردوون، ئه‌و ڕێكخراوه‌ى بازنه‌ى زانيارييه‌كانى ويكيپيديا به‌ڕێوه ده‌بات،
داوايه‌كى دادوه‌رى دژ به حكومه‌تى توركيا له دادگاى مافه‌كانى مرۆڤى ئه‌وروپى
تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره پێگه‌ى ويكيپيديا داپۆشييوه له
به‌رده‌م هاووڵاتييه‌كانيدا، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه توركيا يه‌كه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌و
پێگه‌يه داده‌پۆشێت كه به‌رفراوانترين پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنييه له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت.
به گوێره‌ى بڵاوكراوه‌كه‌ى "بى بى سى" ڕێكخراوى
دامه‌زراوه‌ى ويكيپيديا كه ڕێكخراوێكى قازانج نه‌وويسته، ئه‌و داوا دادوه‌رييه‌ى
تۆمار كردووه به مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنى داپۆشينه‌كه له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ى له وو‌ڵاتى
توركيا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌رده‌م دادگا
توركييه‌كاندا شكستى هێنا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و داپۆشينه كه پێش دووساڵ ڕوويداوه، دژ به ئازادى بيروڕايه كه به‌ندى 10 ى ڕێككه‌وتننامه‌ى
ئه‌وروپى ده‌سته‌به‌رى كردووه. ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و نووسينه‌وه هات كه پێگه
ئه‌له‌كترۆنييه‌كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى
به زمانى ئينگليزى، سه‌باره‌ت به تيرۆرى ده‌وڵه‌تى توركيا و شه‌ڕى سوريا
نووسيوويه‌تى و پێى وايه ئه‌نقه‌ره په‌يوه‌سته به چالاكييه تيرۆرستييه‌كانه‌وه.
ستيڤن لابۆردى به‌ڕێوه‌به‌رى پێگه‌ى ناوبراو
ووتى كه حكومه‌تى توركيا داواى لابردنى ئه‌و دووپه‌ڕى كردووه له‌سه‌ر پێگه‌كه‌يان
كه به زمانى ئينگليزى نووسراوه، بێ ئه‌وه‌ى هيچ لێكدانه‌وه‌يه‌كى فه‌رمى بۆ ئه‌و داوايه‌يان پيشكه‌ش بكه‌ن به‌وه‌ى
ئه‌و نووسراوه‌ى پێگه‌كه ناياساييه.
كاترين ماهيرى به‌ڕێوه‌به‌ر له هه‌مان پێگه ڕايگه‌ياند كه
((دامه‌زراوه‌كه‌يان به‌ده‌نگ داواكه‌ى توركياوه نه‌هاتووه، چونكه پێمان وايه
ناوه‌رۆكى نووسراوه‌كه، ئازادى بيروڕا ده‌يپارێزێت و پێشێلكارى تێدا نييه)).
جێى باسه كه توركيا له ساڵى 2017 ئه‌و داوايه‌ى پێشكه‌شى پێگه‌كه
كردووه. ئه‌م هه‌نگاوه‌شى بۆته جێگه‌ى ناڕه‌زايى چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى
توركى كه پێيان وايه هه‌نگاوه‌كه دژ به ئازادى بيروڕايه.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى، ئه‌حوال
توركيا
نووسينى : ديڤيد فليپس
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر