شارپرێس:
خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو هۆشداریدایە، یۆرگن كلۆپی ئەڵمانیو راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ.
هۆشدارییەكەی خۆزێ مۆرینیۆ بۆ كلۆپ بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو، كە لەنێوان لیڤەرپوڵو تۆتنهام بەرێوەدەچێت، كە یارییەكە رۆژی یەكی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت.
مۆرینیۆ لەو بارەوە رایگەیاند، كە ئەگەر كلۆپ لەو یارییە بدۆرێت، زۆر قورس لەسەری دەكەوێت، كە سێ یاری كۆتایی لەخولی یانە پاڵەوانەكان دەدۆرێتو ناتوانێت بەهیچ قەرەبووی بكاتەوە.
كلۆپ لە 2013 لەگەڵ دۆرتمۆند چووە یاری كۆتایی لەبەرانبەر بایەرن میونیخ دۆڕاو لەساڵی 2018 لەگەڵ لیڤەرپوڵ چووە یاری كۆتاییو لەبەرانبەر ریاڵ مەدرید دۆڕا.
هـ ـ ح