ڤیدیۆ.. داوایەكی رۆمانسی بۆ هاوسەرگیری لەسەر فەرشی سوری كان

هەمەڕەنگ

25/05/2019‌ 1049 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی كان دیمەنێكی رۆمانسی سەرنجراكێشی بەخۆوە بینی، ئەویش داواكاری ئەستێرەیەكی سینەما بوو بۆ هاوسەرگیری لەخۆشەویستەكەی.

داواكارییەكە بەشێوەیەك بوو پیاوەكە بەجلوبەرێگی جوان لەسەر فەرشی سورو لەبەردەم رۆژنامەنووسان داوای هاوسەرگیری لەخۆشەویستەكەی كردو ئەویش قبووڵی كرد.

لەو كاتەدا رۆژنامەنووسان ‌و بەشێك لەهونەرمەندانی تر لەوانە كیندال جینر و ئیفا لونجوریا و ئەدریان لیما ئامادەبوون، كە چەپڵەیان بۆ ئەو دیمەنە لێدا.


ئەو دوانە پێشتر پەیوەندییان هەبووەو هەردووكیان لەفیلمی فەرەنسی (Mektoub My Love Intermezzo) وەك هونەرمەند بەشدارییان كردووە.

هـ ـ ح