كۆمپانیای فەیسبووك 2.2 ملیار ئەژماری وەهمی دەسڕێتەوە

جیهان

25/05/2019‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "بلومبرگ" ئاشكرایكرد، كە كۆمپانیای فەیسبووكی ئەمریكی، 2.2 ملیار ئەژماری وەهمی لەتۆڕەكەی دەسڕێـتەوە.

پێگەكە ئاشكراشیكرد، فەیسبووك لەنێوان مانگەكانی یەنایەرو مار ئەو ئەژمارە وەهمییانە دەسرێتەوە، كە دەیەوێت بەو هەنگاوە متمانە بۆ تۆڕەكەی وەك باشترین تۆری كۆمەڵایەتی جیهان بگەڕێنێتەوە.

كۆمپانیای فەیسبووك لەچارەكی كۆتایی 2018، هەستا بەسڕینەوەی زیاتر لە ملیارێك‌و 583 ملیۆن ئەژماری وەهمی.

كۆمپانیاكە لەئێستادا دەستی بەهەوڵ‌و دانانی بەرنامە كردووە، بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوو تەواوی ئەو ئەژمارانە بسرێتەوە.

هـ ـ ح