شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "عوكاز"ی سعودی ، وەزارەتی دادی سعودییە رایگەیاندووە، لەمەوداو ڕێگە دەدرێت لەرێگای پێگەی وەزارەتی دادەوە گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماربكرێت.
رۆژنامەكە جەختیشیكردووەتەوە، كە ئەوە هەنگاوە لەپێناو ئاسانكاری ڕێوشوێنەكان و گیرانەوەی كاتە.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوانەی بە رۆژنامە سعودییەكەیان رایگەیاندووە، بەگوێرەی رێوشوێنەكان دەكرێت گرێبەستەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و بەپێی سیستەمەكە تۆمار بكرێت ، ئەویش لەڕێگای دیاریكردنی رێپێدراوێك و كات و شوێنی هاوسەرگیرییەكە .
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەساڵی ٢٠١٩ ژمارەی گرێبەستەكانی هاوسەرگیری لەسعودییە گەیشتووەتە ١٣ هەزار گریبەست ، بەوەش ٦% لەگرێبەستەكانی ساڵی رابردوو زیاترە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی