بەهۆكارێكی سەیر رێگە نەدرا رۆژنامەنووسێك ئامادەی ڤیستیڤاڵی كان ببێت

هەمەڕەنگ

25/05/2019‌ 908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لە پاسەوانەكانی چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی  سینەمایی "كان" لە فەرەنسا ڕێگەی نەدا رۆژنامەنووس كلۆدیا ئیلیر بێتە ناو ڤیستیڤاڵەكە تا دیمەنی یەكێك لە نمایشەكان ببینێت، ئەوەش تەنیا لەبەرئەوەی ئەو رۆژنامەنووسە پێڵاوەكانی بۆ ڤیستیڤاڵەكە شیاو نەبوون.

كلۆدیا ئیلیر سەرنووسەری گۆڤاری "ڤاریتی" ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە ئەو هەر ئەسڵەن حەز ناكات لە چالاكییەكانی ئەو جۆرە ڤیستیڤالانە ئامادە بێت ، لەبەرئەوەی دەردەسەرییەكی زۆری لەگەڵ لەپێكردنی پێڵاوی پاژنەبەرز هەیە.

ئیلیر دەڵێت: لەبەردەم فەرشە سوورەكەی ڤیستیڤاڵی "كان "یەكێك لەپاسەوانەكان رایگرتم و نەیهێشت بچمە ناو نمایشەكەوە ، ئەوەش هەمووی لەبەر ئەوەی پێڵاوی پاژنەبەرزم لەپێ نەبوو ، بەڵام كاتێك هەڕەشەی ئەوەم لێكردن، كە ڤیدیۆكە لە پێگەی ڤاریتی بڵاو دەكەمەوە ئینجا ریگەیان پێدام بچمە ژوورەوە.

رۆژنامەنووسان ئەو رووداوەیان لەگەڵ رووداوێكی تر بەراورد كردووە، كە بەسەر ژنە ئەكتەر كریستین ستیوارددا هاتووە ، ئەویش كاتێك ساڵی پار ئەو ژنە ئەكتەرە وەك نارەزایەتییەك بەرانبەر ئەو جلە فەرمیانەی ڤیستیڤاڵی كان دەیسەپینیت بەوەی دەبێت ژنان پێڵاوی پاژنە بەرز لەبەر بكەن ، هەستاوە بە داكەندنی پێڵاوەكانی و بەپێی خاوسی بەسەر فەرشە سوورەكەدا رۆیشتووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی