لەوڵاتی ئێران دەژی.. چیرۆكی بەتەمەنترین پیاو لەجیهان

جیهان

25/05/2019‌ 1324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موحەڕەم ئاسفی، كە بە یەكێك لەبەتەمەنترین پیاوەكانی ئێران دەناسرێت، لە ئێستا ڕاگەیاندنەكانی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووەو هەندێكیش ئەو وەك گەورەترین پیاوی جیهان لەقەڵەم دەدەن.

ئەو، كە لەدایكبووی ساڵی1887ە، لەئێستادا تەمەنی 133 ساڵەو لە گەورەترین پیاوی جیهان، كە خەڵكی وڵاتی چیللییەو 123 ساڵ تەمەنیەتی گەورەترە، وەك ئەوەی میدیاكان رایانگەیاندووە.

ئاسفی خاوەن 12 منداڵە، كە پێنجیان كوڕن و حەوتیشیان كچن، لەئێستادا پێنج لە مناڵەكانیشی لەژیاندا نەماون. 

گەورەترین منداڵی ئەو، كە كوڕێكێتی 67 ساڵ و بچووكترینیشی 47 ساڵەو لەئێستادا 36 كوڕەزاو كچەزا (نەوە)ی هەیەو هەندێك لەوانیش هاوسەرگیرییان كردووە و خاوەن ماڵ و منداڵن.

هاوسەری محەمەد ئاسفی 26 ساڵ لەمەبەر كۆچی دوایی كردووە و لەئێستادا ئەو لەگەڵ كوڕە گەورەكەیدا لە گوندی "شاحەیدەر"، كە سەر بەشاری "خودا ئافەرین"ی ئازربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانە، ژیان بەسەر دەبات.

ئەو پیشەی لەگوندەكەیدا كشتوكاڵ و مەڕوماڵات بەخێوكردنەو تەندروستیشی باشە، بەڵام دەوروبەرەكانی دەڵێن، هەندێك كێشەی نەناسینەوەی هەیە، ئەمەش لەم تەمەنەدا شتێكی زۆر ئاسایی بۆ ئەو دێتە بەرچاو.

وەرگێڕان: یاسین نادر