شارپرێس:
كایلاسافادیڤا سیڤان سەرۆكی رێكخراوی توێژینەوە ئاسمانیگەرییەكانی هیندستان رایگەیاند كە ڕێكخراوەكەیان پلان دادەنێت بۆ ئەوەی لەماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا حەوت تیمی ئاسمانی بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرێت ، ئەوەش بەئامانجی لێكۆڵینەوە لە سیستەمی كۆمەڵەی خۆر و بۆشایی ئاسمان .
سیڤان لەو بارەوە رایگەیاندووە، ئەركی هەردوو تیمی Aditya L1 и Xposat تەواو بووە ، بەڵام سەرجەم تیمەكانی تر لە قۆناغی پلان بۆدانان داین .
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی Times of India ڕێكخراوی توێژینەوەی بۆشاییگەری هیندیی (ISRO) ویستی ئەوەی هەیە كە لەساڵی ٢٠٢٠ وێستگەی ئۆتۆماتیكی Xposat بنێرێتە بۆسایی تا لیكۆلینەوە لەسەر تیشكدانەوە ئاسمانییەكان بكەن ، هەروەك لەساڵی ٢٠٢١ پلان بۆ هەڵدانی Aditya L1 دادەنێت تا لیكۆڵینەوە لەسەر رۆژ بكات .
دوای ئەو هەنگاوە هیند پلان دادەنێت بۆ ناردنی تیمێكی ئاسمانی تر بۆ هەسارەكانی دراوسێی زەوی ، وە لەساڵی ٢٠٢٢ تیمی دووە، دەنێرێت بۆ سەر مەریخ Mars Orbiter Mission-2 ، وە لەساڵی ٢٠٢٣ تیمیكی تر دەنێرێت بۆ هەسارەی زوهرە ، وە لەساڵی ٢٠٢٤ “Chandrayan-3” دەنێرێت بۆسەر مانگ .
لەساڵی ٢٠٢٨ هیندستان ئەویش بەڕەوانەكردنی Exowords بۆ دەوەوەی سیستەمی كۆمەڵەی خۆر و بەمەبەستی لێكۆڵینەوەكردن لێی، كۆتایی بەو ئەركە دێنێت.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی