میسی خەڵاتی شەشەمی پێڵاوی ئاڵتوونی مسۆگەركرد

وەرزش

25/05/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، پێڵاوی ئاڵتوونی شەشەمی وەك گۆڵكاری خولە گەورەكانی ئەوروپا مسۆگەركرد.

لیۆنێل میسی بە تۆماركردنی 36 گۆڵ نازناوی پێڵاوی ئاڵتوونی مسۆگەركردووە، كە نزیكترین ركابەری كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بوو.

مباپی شەوی رابردوو كۆتا یاری خۆی لەخولی فەرەنسی ئەنجامداو تەنیا گۆڵێكی كرد، كە ژمارەی گۆڵەكانی بەوەش گەیشتە 33 گۆڵ‌و نەیتوانی میسی تێپەڕێنێت.

میسی یەكەم جار ساڵی "2009-2010" ئەو نازناوەی بە 34 گۆڵ بردەوەو جاری دووەم لە "2011-2012" بە 50 گۆڵ بردەوەو وەرزی دوای ئەوەش بە 46 گۆڵ هەمان نازناوی بردەوەو دواتر لەوەرزی "2016-2017" بە 37 گۆڵ براوە بوو، وەرزی دوای ئەوەش  34 گۆڵ هەمان نازناوی بردەوە.

هـ ـ ح