نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

25/05/2019‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس.
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 93 سەنت بەرێژەی 1.37% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 72 سەنت بەرێژەی 1.24% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەدوو رۆژی رابردوو بەهۆی بەرهەمی زۆری ئەمریكا نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆماركرد، كە رێژەی دابەزینەكەی گەورەترینی ساڵی 2019 بوو، بەرێژەی 5%.

هـ ـ ح