گەشتەكانی بەرهەم ساڵح هەوڵێكە بۆ روونەدانی جەنگ لەناوچەكە

sharpress.net

568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/05/2019‌

شارپرێس:
گەشتەكانی بەرهەم ساڵح بۆ توركیاو سعودییە، لەچوارچێوەی بڕیاری سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدا دێت بۆ جولانێكی خێرا و جدی تاكو بەشدار بێت لە هەڵنەگیرسانی جەنگ لەنێوان تاران و واشنتۆن لەسەر ناوچەكە.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێستا عێراق بووەتە ناوەندی جەمسەرگیری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی‌و لەو چوارچێوەیەش بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری سەردانی ئوردنی كردو بڕیارە سەردانی سعودییەو توركیاش بكات.

لەو بارەوە "عامر الفایز" ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: عێراق لە ئەمرۆدا یەكێكە لەو وڵاتانەی كاریگەری لەسەر واشنتۆن و تاران هەیە بۆ لێكنزیك كردنەوەی دیدگاكانیان دوورخستنەوەی جەنگ لەنێوانیاندا، لەبەرئەوە جولانی دیبلۆماسی عێراقی لەسەر ئاستی سێ سەرۆكایەتییەكە بڕیارێكی سیاسییە و خۆی لە دیدی هەموو كوتلە سیاسییە عێراقییەكاندا دەبینێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، گەشتەكانی سەرۆك كۆمار بۆ توركیا و سعودییە لە چوارچێوەی تەواو كردنی هەوڵەكانی پێشوودا دێت و ئەو جوڵانە مەبەستی هەستپێكردنی گرنگی و مەترسی جەنگ و كاریگەرییە نێگەتیڤەكانێتی لەسەر عێراق لە هەموو رووەكانەوە.

سەرچاوە: المعلومە 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved