هەشت رێگا بۆگەیشتن بە روخسارێکى روون و گەش

هەمەڕەنگ

25/05/2019‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هیچ كەسێك نییە حەز نەكات رووخساری بە گەنجی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەش هەموو رێگایەك بەكاردەهێنێت، بەڵام ئەم خۆراكانە توانای مانەوەی روخساریان هەیە بە گەنجی.

ئەم خۆراكانە بەكارهێنانیان بە رادەی پێویست یارمەتی پێستی رووخسار دەدات بە سافی بمێنێتەوەو چرچ‌و لۆچ نەبێت.

خواردنێك دەكەن كە دەكرێت یارمەتی دەربێت لە ھێشتنەوەی رۆخسارت بە شێوەیكی گەنجانە بۆ ماوەیەكی درێژتر لەوانە:-

١.تری یارمەتی دەرە لە ھێشتنەوەی پێستی روخسارت بەشێوەیەیكی جوان و رووناك.

٢.ئۆفۆكادۆ كە برێكی زۆر كۆلاجینی تیدایە یارمەتی دەرە بۆ رێگری كردن لە روتانەوەی قژ و بەھێزكردنی.

٣.گەزۆ و بایام كە برێكی باش سیلینۆم تیدایە ئەوەش دەبێتە ھۆی رێگری كردن لە لۆچ بوونی پێست و دەركەوتنی نیشانەی پیری.

٤.ھەنار یەكێكی ترە لەو میوانەی مەترسی توش بوون بە شێرپەنجەی پێست كەم دەكاتەوە بەھۆی بوونی ھەردوو مادەی ” فلافونوید و بولیفینول تێدا.

٥. ئەگەر كێشەو ھەیە لەگەڵ وشك بوونی پێستدا خواردنی بیبەری رێگر دەبێت لەو وشك بوونە بەھۆی بوونی ڤیتامین سی تێدا.

٦.خواردنی پرتەقاڵیش بە ھەمان شێوە بە ھۆی زۆری ڤیتامین سیەوە رێگردنی لە پیربوون دەگرێت.

٧.تەماتە و ئەو پێكھاتانەی تر كە لە تەماتە دروستكراون زۆر خواردنیان سودێكی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی رێگری دەكات لە پێستی مرۆڤ لە تیشكی خۆری سەروبنەوشەی كاریگەری تێبكات.

٨.سپێناخ ڤیتامین “ئەی” زۆری تێدایە یارمەتی دەرە بۆ دووبار زیندوبونەوەی خانە مردوەكان لەش.
س.هـ