خانمان چۆن ئاگادارى کەرەستەکانى جوانکارى بن؟

هەمەڕەنگ

25/05/2019‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لە خانمان كێشەیان هەیە لە چۆنییەتی ماكیاژ‌و هیچ رێنمایەكیان لەبەردەستدا نییە، بۆیە بەھەڵە بەكارھێنانی كەرەستەی جوانكاری لە لایەن خانمان، دەبێتەی ئەگەری پووكانەوەی كۆئەندامی دەمار.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەسەنتەری پزیشكی ئەمریكا ئەنجامدراوە دەركەوتووە زۆربەی خانمان لە چۆنیەتی بەكارھێنانی كەرستەكانی جوانكاری نازانن و هەندێك لەو كەرەستانەش كوالێتیان بەرز نییە، بە تایبەتی لە وڵاتانی تازە پێشكەوتووەكاندا.

سەنتەرەكە ئاماژەی بەوەشكردەوە بەھەڵە بەكارھێنانی كەرستەكان, دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی لۆچی پێست و پووكانەوەی دەمارەكان.

ئەو كەرەستانەی بۆ سپیكردن یاخود برۆنزكردنی پێست بەھەڵە بەكاردەھێنرێن و كولێتیان بەرز نییەو جوانی و روونی پێست لە ناو دەبات, زۆر بەكارهێنانیشیان پێست زووتر پیر دەكات.

پزیشكانی ئەو سەنتەرە تا دڵنیا نەبن لە چۆنیەتی بەكارھێنانی كرێم و كوالێتی كەرەستەكانی جوانكاری, بەكارییان نەھێنن, چونكە جوانی پێستیان لە ناو دەچێت كە جوانی پێست لە ناوچوو ئەستەمە بگەڕێتەوە دۆخی جاران.

س.هـ