ڤیدیۆ.. بەربانگكردنەوە لەماڵی پاشای ئوردن لەعەمان

جیهان

26/05/2019‌ 5126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیە عەبدوڵڵا هاوسەری شا عەبدوڵڵای پاشای ئوردن گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكردەوە.

ڤیدیۆكە تایبەتە بە بەربانگكردنەوەی شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئوردن لەگەڵ منداڵەكانی لەماڵەكەی خۆی لەعەمانی پایتەخت.

لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەبینرێت پاشای ئوردن‌و منداڵەكانی بەربانگ دەكەنەوەو دواتر دەست بەنانخواردن دەكەن، كە چەند دۆرێك خواردن لەسەر مێزی نانخواردنەكەیانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو رانیە عەبدوڵڵا بەشداری لەبەربانگێكی خانمان لەئوردن كردو گرتە ڤیدیۆیی بەشدارییەكەشی بڵاوكردەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە