هەڕەشەكانی داعش دەگاتە خانەوادەی جۆرج كلۆنی لەئەمریكا

جیهان

26/05/2019‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆرج كلۆنی، هونەرمەندی ئەمریكی نیگەرانی خۆی نەشاردەوە، بەوەی هەڕەشەی داعش گەیشتووەتە خانەوادەكەی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، جۆرج كلۆنی‌و خانەوادەكەی چەند هەڕەشەكیان لەرێكخراوی داعشەوە پێگەیشتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، جۆرج كلۆنی مانگی رابردوو داوایەكی دژی داعش بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بەرز كردەوە، بەهۆی ئەوەی داعش توندوتیژی بەرانبەر ژنان بەكار دەهێنێت.

كۆلۆنی لەمیانی لێدوانێكی ئەوەی راگەیاندووە، هەڕەشەكانی بەجدی وەرگرتووەو ئامادەیی خۆشیان لەو بارەوە كردووە.

هـ ـ ح