شارپرێس:
بەمەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك پۆلیسی شاری تۆرینگتۆن لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مامەڵەیەكی سەیر ی لەگەڵ دەكەن .
رۆژنامەی سكای نیوز باسی لەوە كردووە، كە داواكراو "خوسێ سیمز " رازی بووە بەوەی خۆی رادەستی پۆلیس بكات ئەگەر هات و ئەو پۆستەی لە فەیسبووك لەسەر ئەو نووسراوە ١٥ هەزار لایكی بۆكرا .
ئەفسەرێكی پۆلیسی ئەو شارە دەڵێت : ئەو كەسە داواكراوە رازی بووە خۆی رادەستی پۆلیس بكات ، ئەگەر هات و توانیمان ١٥ هەزار لایك بۆ ئەو پۆستە كۆبكەینەوە كە دەڵێت "من ١٠ هەزار جار وتم ، ئەویش ٢٠ هەزار جار وەڵامیدامەوە ، ژمارەكەمان نیوە بەنیوە بەشكرد".
پیاوانی پۆلیس دەڵێن: ئەو كارە زۆر قورس دەبێت ، بەڵام شتێكە دەكرێت جێبەجێبكرێت ، بۆیە داوای لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك كرد یارمەتییان بدەن بۆ كۆكردنەوەی ئەو ژمارە لایكە .
هەرچەندە پۆستەكە ٢٠ هەزار لایكی تێپەڕاند بەڵام هیشتا سیمز خۆی نەداوە بەدەستەوە ، بەڵام پۆلیس بەڵێنی بە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت داوە ئەگەر هەر شتێكی تازە هەبوو ئاگاداریان بكەنەوە ، هەروەك هەوڵ دەدەن دوای خۆرادەستكردنی تاوانبار پۆستەكە نوێ بكەنەوە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی