پێگەیەك ئەو وڵاتانەت پێ ئاشنا دەكات دەتوانیت بێ ڤیزا گەشتیان بۆ بكەیت

جیهان

26/05/2019‌ 1698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆر لەوانەی بەردەوام دەگەڕێن و سەفەری وڵاتان دەكەن پرسیاری ئەو وڵاتانە دەكەن كە لەكاتی گەشتكردن بۆیان پێویستیان بەوەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری نییە .

بۆیە زۆربەی جار ئەو كەسانە پەنا دەبەنە بەر باڵیۆزی ئەو وڵاتەی دەیانەوێت گەشتی بۆ بكەن یان سەردانی پێگە ئەلیكترۆنییەكەیان دەكەن تا بزانن بۆوەرگرتنی ڤیزا ، یان ڤیزای ئەلیكترۆنی یان هەر شتیكی تر دەبێت چی بكەن .

پێگەی "markuslerner" ئەو كارەی زۆر ئاسان كردووە ، تەنیا بەچوونە ناو پێگەكە و نووسینی ناوی وڵاتەكەت ئەوا راستەوخۆ ناوی هەموو ئەو وڵاتانەت پیدەڵێت كە بەتوانیت بێ ڤیزا سەردانی بكەیت یان لەرێگای ڤیزای ئەلیكترۆنییەوە دەتوانیت گەشتی بۆ بكەیت .

لە جاورگۆشەی بەشی سەرەوەی پێگەكە ناوی وڵاتەكەت بنووسە ، ئەویش نەخشەیەكت بە رەنگێكی دیریكراو دەخاتە بەردەم تێیدا هەموو ئەو وڵاتانە نیشان دەدات كە بی ڤیزا دەتوانی بۆی بچیت یان لەكاتی گەیشتنت دەتوانیت ڤیزاكە وەربگریت ،هەروەك بەرەنگی سوور هەندێ وڵات پیشان دەدات ئەوە مانای وایە ئەو وڵاتانە قەدەغەیە تۆ سەردانیان بكەیت .

لەلایەكی ترەوە كۆمپانیای "Henley & Partners" راوێژكاریی ،بۆ هەسەنگاندنی پاسپۆرتی وڵاتان لێكۆڵینەوەیەكی نوێی كردووە كە پشتی بە سیستەمی ڤیزای ئازاد بەستووە .

لەلێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتووە پاسپۆرتی ژاپۆن پلەی یەكەمی هەیە بەوەی هەڵگرانی پاسپۆرتی یابانی دەتوانن بۆ ١٩٠ وڵات گەشت بەكەن بێئەوەی پێویستیان بەوەرگرتنی ڤیزا هەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی